ئەندازیارێکی خۆراک زیانەکانی ئەندۆمی بۆ زایەڵە دەخاتەڕوو
/
اجتماعی
/
لەشکر حەمید
زایلە
ئەندازیارێکی خۆراک بە وردی باسی زیانەکانی ئەندۆمی دەکات کە چ کاریگەریەکی خراپ لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات .
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەندۆمی خۆراکێکی خۆشەو ئاسان و خێرا ئامادە دەکرێت کە پێکهاتووە لە ئاردی گەنم و نیشاستەو خوێ و زەیتی نەخیل تام و گلۆتۆماتی ێۆدیۆم بیبەر، ئەندۆمی دەبێتە هۆی زیاد کردنی کێش و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی یەکانی دڵ، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێکی بچوک هەیە له خوێ پێکدێت، پێکهاته‌کانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌کی بیخوێنه‌ره‌وه تیایدا ده‌بێنیت بێکهاته خوێیه‌که له‌سه‌ر ی نوسراوه 621E ئه‌وه‌ش جۆرێکە له خوێ چینی .
وتیشی، لە راپۆرتێکی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆکاره بۆ تێکچونی مۆخ چونکه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره. ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواکه‌وتنی بیرکردنه‌وه و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌کان وده‌رونییه‌کان دروستده‌کات.
ڕونیشیکردەوە، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سکچون و ئازاری ناو سک وقه‌ڵه‌وی وبەرزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن دروستده‌کات.
سازدانی - کامەران سەید کەریم
تێبينيێك بنێرە: