پیرۆزبایی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە مەریوان هەڵەبجەیی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە مەهدی شوشتەری مەریوان هەڵەبجەیی


Oct 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پیرۆزبایی لە مەریوان هەڵەبجەیی کرد بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی وەرگێڕی ساڵ کە لە لایەن نوسینگەی یونسکۆ لە سلێمانی پێشکەشی کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی مسۆگەرکردنی خەڵاتی وەرگێڕی ساڵی یونسکۆ لەلایەن مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی بە توانای کوردی، پیرۆزبایی کرد.
شوشتەری لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵەبجەیی خواست لە خزمەتی زیاتر بە وێژەی دەوڵەمەندی کوردی و فارسی.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانەوە، ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبی یونسکۆ خەڵاتی باشترین و چالاکترین وەرگێڕی ساڵی ٢٠٢١ ی بەخشییە وەرگێڕی کورد، مەریوان هەڵەبجەیی.
مەریوان هەڵەبجەیی یەکێک لەو نوسەر و وەرگێڕانەیە کە چەند ساڵێکی زۆرە لە زمانی فارسی بۆ کوردییەوە وەرگێڕان دەکات و لە هەمان کاتدا زۆر بەرهەمی ئەدەبی و فکری لە زمانی کوردییەوە کردوەتە فارسی و خاوەنی چەندین خەڵاتە.
ئەم خەڵاتە لە ڕۆژی جیهانی وەرگێڕاندا و لەپایی ماندو بوون و هەوڵدانی زۆری بە کلتور و زمانی کوردییەوە پێبەخشرا.