وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بەڕێوەدەچێت
/
عراق
/
زایەڵە
حه‌سه‌ن نازم
هه‌ڵبژاردن
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، پێشبینی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردی له 10ـی تشرینی یه‌كه‌م كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حه‌سه‌ن نازم رایگه‌یاند، له بواره‌كانی سه‌قامگیری ئه‌منی و ئاماده‌كارییه‌كانی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان كه‌شێكی له بار بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌کشه‌ممه ڕەخساوە.
ڕاشیگەیاند؛ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گرنگترین رووداوه بۆ عێراقییه‌كان و بۆ ئه‌مەش حكومه‌ت پلانێكی تۆكمه‌ی ئه‌منی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، داناوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو پڕۆسه‌ی گشتی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و ڕۆژی هه‌ینی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر له 3 هه‌زار كاندید خۆیان به‌ربژێر كردووه و به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری عێراق دابه‌ش بوونە و ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
تێبينيێك بنێرە: