كه‌شناسیی هه‌رێم وادەی بەفر و بارانەکەی ئه‌مشه‌وی دیاری كرد
(0)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشببینی ده‌كات كه له‌نیوه‌ی شه‌وه‌وه ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو بگۆڕدرێت و بارانبارین ده‌ست پێ بكات و له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانیش به‌فر ببارێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، له دوای نیوه‌شه‌و ئاسمانی هه‌رێم بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕدرێت و پاشان نمه‌باران له ناوچه‌كانی باكور و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه كه پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كان ڕێژه‌ی باران بارینه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌كاته‌كانی به‌یانیشدا كاریگه‌ریی بارانبارین زیاد بكات و زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رما، كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیی كردوه كه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزببنه‌وه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه سنورییه‌كان.
تێبينيێك بنێرە: