ئێران تەنگی بە ئیسرائیل هەڵچنیووە؛ ئۆپەراسیۆنی سایبێری بەرفراوان لە ئارادایە

(0) / / ایران / ئیسرائیل زایەڵە ئێران سایبێری


Oct 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

دایرەی ئاسایشی سایبێریی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ ئێران ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی سایبێریی توند و بەرفراوانی دژی کۆمپانیا گرینگەکان لەوانە ئاسمانی و پێوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەشێک لە هاوپەیمانەکانیان ئەنجام داوە و زانیارییە هەستیارەکانی ئیسرائیلی کۆ کردۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئێران بە جۆرێکی نوێی سیستەمی نەناسراو هەستاوە بە هێرشی سایبێری بۆ سەر ئیسرائیل و ئەم هێرشانە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیپێکردووە و لە کۆکردنەوەی زانیاری لە ئامانجە دیاریکراوەکان سەرکەوتوو بووە.
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ئەمە تەنیا بەشێک لە کۆی گشتیی کەمپەینی هەواڵگیریی و زانیاریی ئێران بووە کە لە ماوەی سێ ساڵی دواییدا بە شێوەی نهێنی ئەنجام دراوە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ هاوکات لەگەڵ دیکەی گرووپە سایبێرییەکانی ئێران کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە دژی ئیسرائیلن، بەڵام ئەم هێرشە کە لەم دواییانەدا ئاشکرا کراوە، تەرکیزی لە سەر کۆ کردنەوەی زانیاریی بووە. ئەم ڕاستییە کە ئێرانییەکان توانیویانە سێ ساڵ لە ژێر ڕاداردا بمێننەوە و ئاشکرا نەبن، ئاڵۆزیی ئۆپەراسیۆنەکە دەردەخات و بەروارد دەکرێت توانیبێتیان قەبارەیێکی گەورە لە داتا لە ئاست چەندین هەزار ترابایت کۆبکەنەوە.