1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سەلمانی فارسی ئێرانی


Oct 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ساڵی داهاتوو کۆتایی سەردەمی بیزەنس و سەرەتای ئێرانی ساسانی.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، زنجیرە درامای «سەلمانی فارسی»کە گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی زنجیرە فیلمی ئێرانییە کە سیناریۆکەی لە ساڵی 1378ی هەتاوی دراوەتە ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی و پاش 20 ساڵ ڕاوەستان، لە ئاکامی بەدواداچونەکانی بەڕێوە بەری ناوەندی سیمافیلم لە زستانی 1398ی هەتاوی دەستیان بە بەرهەمهێنانی کرد.
ماوەیەکی کورت پاش دەسپێکردنی فیمهەڵگری ئەم زنجیرە فیلمە، ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەی سەند و دەرگای بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی فیلمە شانۆییەکانی داخست. بەڵام بەیارمەتی پزیشکەکان و ڕچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستیەکان بەرهەمهێنانی ئەم پرۆژە گەورە ئایینیە ڕانەوەستا.
«سەلمانی فارسی» لە شاری کرمانەوە دەستی پێکرد. ڕۆیشتە بەندەری قیشم و ساڵی 1399ی هەتاوی لە شاهروودەوە دەسپێکرد.
«سەلمانی فارسی» گەورەترین پرۆژەی کولتووری، میدیایی، هونەری لە 43 ساڵی ڕابردوو دایە کە لە لایەن  ناوەندی« سیما فیلم»ەوە بەرهەم دێت. ئەمە یەکەم جارە کە میدیای نەتەوەیی ئێرانی پێش ئیسلام وێنا دەکات .
زنجیرە فیلمی «سەلمانی فارسی» بەدەر لە مێژوو و گێڕانەوەی ڕابردوو گەڵاڵە و پێشنیارێکە بۆ داهاتوویەکی گونجاوتر.
ئەم زنجیرە فیلمە لە دوو بەش پێکهاتووە؛ یەکێک کەوتنە ڕێی سەلمان لە ئێران تا گەیشتنی بە حیجاز و دیدا لە گەڵ پێغەمبەرە، کە سێ بەش لە خۆ دەگرێت: ئێرانی پێش ئیسلام، سەردەمی بێزانس و ڕۆژەکانی حیجاز،  ئەویتر ڕووداوەکانی پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر و گەڕانەوەی سەلمان بۆ ئێرانە.
ساڵی داهاتوو فیلمهەڵگری بەشی سەردەمی بێزانس کۆتایی پێ دێت و سەردەمی ئێرانی ساسانی دەس پێدەکات.