هۆشداریی یوسف محه‌مه‌د له‌ ده‌رچونی دۆسیه‌ی نه‌وت له ‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گۆڕان نه‌وت هه‌رێمی كوردستان


Jan 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق هۆشداریی دا له‌ ده‌رچونی دۆسیه‌ی نه‌وت له ‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د.یوسف محه‌مه‌د، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی،  باسی له‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌ حكومه‌تی عیراق كرد و وتی: "ئەو کەسانەی بەرپرسن لە دۆسیه‌ی نەوتی هەرێم خۆیان نایەن گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكه‌ن."
وتیشی: "70%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خەرجی دەڕوات و دەچێت بۆ کۆمپانیا حزبییەکان."
هاوکات هۆشداریه‌كیشی دا له‌ ده‌رچونی دۆسیه‌ی نه‌وت له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و به‌دوری نه‌زانی كه‌ "دواجار عیراق و تورکیا لەسەر دۆسیه‌ی نەوت رێکبکەون."
ناوبراو، له‌وباره‌یه‌وه‌ رونی كرده‌وه‌ و وتی: " ئەگەر عیراق لە دادگای پاریس سکاڵاکە لە تورکیا بباتەوە، هەرێم ناتوانێت نەوت بفرۆشێت."