1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / اقتصادی / قوباد تاڵەبانی سەیدسادق


Oct 09, 2021

قەبارەی فۆنت:
قوباد تاڵەبانی لە قەزای سەیدسادق یاریگای  یانەی وەرزشی  سەیدسادقی بەسەرکردەوە .
تەها  ئەحمەد، لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  ئەمـڕۆ شەمـمە  ( قوبــاد تاڵەبانــی ) بە یاوەری شاندێک سەردانی قەزای سیدصادقی کــردو لە لایەن ( دیــاری رفیــق ) قایمقامی قەزای سیدصــادق سەرجـــەم چین و توێژەکان و  وەرزشکاران پێشوازی لێکراو لەنزیکەوە باســی کێشە و کەم کوری و پێویستیەکانی قەزاکەیانی بۆ خزمەتگوزاری زیاتر پێ ڕاگەیاند .
وتیشی،  قوبـــاد تاڵەبانـــی ڕایگەیـــاند ،  هاتـــوم تا لــە نزیکەوە کارەکانــی نۆژەنکردنەوەی ئەم یاریگایە یانەی وەرزشی سیدصادق ببینم ، بۆ یەکەم یاری سەیدسادق لە خولی نایابی کوردستان ئامادەدەبێت . وتیشی کارەکانی ئێمە و خزمەتی ئێمە هەر تەنها لەم ماوەیەدا نابێت و دڵنیابن کە هەتا بتوانین خزمەتکاری هاوڵاتیانی خۆمان دەبین  .
یاریگای یانەی سەیدسادق لەسەر ئەرکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نۆژەنکرایــەوە و لـە ئێستاشدا چەنــد کارێکــی بچوک ماون بۆ بەکۆتایی هێنانی کارەکانی نۆژەنکردنەوە.
کامەران سەیدکەریم