مه‌سرور بارزانی: هیوادارین ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن
(0) /
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان كرد و رایگه‌یاند، ده‌نگمان به‌و كاندیده دا، كه بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له په‌رله‌مانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە، سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مڕۆ به‌شداربووین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده‌ی بڕوامان پێیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیمان بكات له په‌رله‌مانی عێراق.
مەسرور بارزانی گوتیشی: خوازیارین پڕۆسه‌كه له كه‌شێكی ئاسایی تێپه‌ڕێت و هیوادارین ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ده‌نگ بده‌ن.
تێبينيێك بنێرە: