تاران: دەبێ کۆتایی بە بوونی هێزە چەکدارە دژبەرەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان بهێنرێت

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە تاران هەرێمی کوردستان


Oct 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکی دیکە بە فەرمی داوای دەرکردنی ئەندامانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی بنکە و بارەگاکانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە تاران کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو، وتی: بە شێوەی بەردەوام بە هاوڕێیانی عێراقی و هەرێمی کوردستانی، ڕامانگەیاندووە بوونی بنکە و بارەگای دژە ئێران لە خاک  ژێر دەسەڵاتی ئەواندا لەگەڵ درواسێیەتی باش یەکناگرێتەوە. دەبێ ئەم بنکە و بارەگایانە نەهێڵدرێن، هەرێم و بەغدا ئاگاداری ئەمەن، نابێ ئەم پێگانە بمێنن و بەردەوام بن.

خەتیب زادە جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە؛ لە هەر کوێ پێویست بێت، بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانمان هەڵسوکەوت دەکەین.