وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵ ئەدات بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى 70 و 80
(0)
وەزارەتى پیشمەرگە و هاوپەیمانان جەخت لە یەکگرتنەوەى هێزەکانی 70 و 80 دەکەنەوە و بەرپرسێکى وەزارەتەکەش دەڵێت، یەکگرتنەوەیان کاتى زۆرى پێویستە و ناتوانرێت وادەى بۆ دیاریبکرێت.
بەپێی هەواڵی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەکانی 70 و 80 و بۆردی چاکسازی له وهزارهتی پێشمهرگه، لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەى تەواوەتى هێزەکان، كۆبوونهوه.
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەكهدا تیشک خراوەتە سەر هەنگاوەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی خاڵه سهرهكی و گرنگهكانی پرۆسەكه و جهخت له به ئهنجامگهیشتنی تهواوی پرۆسهكه كرایهوه.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە "ناس کورد"ی (27ی کانونی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هێزەکانی 70و 80ی پێشمەرگە لە چوار چێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بۆ ئەوەش هەوڵەکان بەردەوامە بەڵام بۆ یەکگرتنەوەیان کاتی زۆری پێویستە و ناتوانرێت کاتێک دیاری بکرێت.
وتیشى، "ئەم دوو هێزە هێزی گەورەن و لەداهاتوو دەبێت لەچوارچێوەی چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بمێننەوە".
هێزەکانى 70ى سەر بە یەکێتى و 80 ى پارتى، دووەم گەورەترین هێزى حزبین لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگە کە خاوەنى 14 لیواى یەکگرتووە.
لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جوڵەکردن بەهێز بەرەو بیرە نەوتییەکان، قارەمان کەمال وتى، "من ئاگاداری جوڵە پێکردنی هێزی پێشمەرگە نیم و ئەوەی دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە".
تێبينيێك بنێرە: