ئێران؛ هیوادارین بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، سەقامگیریی و گەشەسەندن لە عێراق بێتە دی

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران تاران حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Oct 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکان لە هاوتا عێراقییەکەی، پشتیوانیی تاران لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەی، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە عێراقی، پیرۆزبایی کرد.
هیوای ئەوەشی خواست کە بە تەبایی و یەکگرتوویی لە عێراق، حکوومەتی نوێ بێتە سەر کار و ئەم وڵاتە بکەوێتە سەر ڕێگای سەقامگیری و پێشکەوتن.
وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پشتگیریی تاران لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی دەبڕی و جەختی کرد ئێران ئامادەی هاوکارییە لەپێناو گەشەسەندن  و پتەوبوونی پێوەندیی دوو لایەنە.