پەرلەمانتارێكی کورد: هیچ ئومێدێك نیە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت

(0) / اقتصادی


Jan 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هیچ ئومێدێك نیە شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت و شاندەكە بۆ ڕێككەوتن لەبەرژەوەندی مووچەخۆران نایەتە بەغدا.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: نامەوێت ڕەشبینی بە هاوڵاتیانی هەرێم بدەم،بەڵام بەداخەوە ئەوە ڕاستیەكە كە وەفدەكانی هەرێم بۆ ڕێككەوتن نایەنە بەغدا، بۆ ئەوەی دێن بە هاوڵاتیان بڵێن بۆ ڕێككەوتن چوینەتە بەغدا.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی هەرێم دەیەوێت هاوڵاتیان برسی بكات و چۆن بیەوێت بەو شێوەیە نەوت بفرشێت و نایەوێت ڕێككەوتن لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم ئەنجام بدات بەڵكو بۆ بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن.