روونکردنەوەی پارێزگاری هەولێر لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە

(0) / / کردستان / تەقینەوە زایەڵە هەولێر


Oct 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەولێر لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە لە نزیک شاری هەولێر روونکردنەوە دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارێزگاری هەولێر لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە لە نزیک شاری هەولێر روونکردنەوە دەدات و دەڵێ: " هاوپەیمانانن لە چۆڵەوانییەکی هەولێر ماددەی تەقینەوە و بۆمب دەتەقێننەوە".

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.10.2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دۆخی هەولێر زۆر ئاساییە و ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە لە دەشتێکی سنووری هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "رەنگە هەندێ ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین نیگەران نەبن".

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا، بە جۆرێک زۆربەی دانیشتووانی شارۆچکەی عەنکاوە لە باکووری شاری هەولێر گوێیان لێی بووە.