1 / 18
2 / 18
3 / 18
4 / 18
5 / 18
6 / 18
7 / 18
8 / 18
9 / 18
10 / 18
11 / 18
12 / 18
13 / 18
14 / 18
15 / 18
16 / 18
17 / 18
18 / 18

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەنار هەڵەبجە هەرێمی کوردستان ئێران شاناز ئیبراهیم


Oct 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و ئازاد تۆفیق  پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و ژمارەیەکی فراوان لە چین و توێژە جیاوازەکات حەوتەمین فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستی بەکارەکانی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ستار مەحمود بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە وتەیەکدا ڕایگەیاند، بەرهەمی هەنارمان دەگاتە 30هەزار تۆن و هەناری ناوچەکەش بوەتە براندێکی بازرگانی.

وتیشی، ئومێدمان دەخواست حکومەتی هەرێم بودجەیەکی باش بۆ قەرەبووی ووشکەساڵی دابین بکات و هاوکاری جوتیاران بێت کە ئەم ساڵ بەهۆی ووشکەساڵیەوە زەرەرمەندبوون .

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە ووتەیەکدا ڕایگەیاند،  بەخێرهاتنی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و میوانەکانی کرد و سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوەکان و کۆمپانیای ئەتڵەسی کرد و ڕایگەیاند ئەم فیستیڤاڵە ڕەهەندی ئابوری و کشتوکاڵی هەیە، ناوبانکێگ بۆ پارێزگاکە پەیدا دەکات، دەتوانین ئێمەش لەپاڵ هەڵەبجەدا ناوی هەناربهێنین .

وتیشی، پێشکەش کردنی کاری دەستی لە هەورامان لە شارەزوور ڕەهەندی کۆمەڵایەتی فیستیڤاڵەکەیە، دەخوازین ئەم فیستیڤاڵە هەر بەردەوام بێت .

حسێن حەمەکەریم ووتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، دەستخوشی لە ڕێکخەرانی ئەم فیستیڤاڵە دەکەین، لەم کاتەدا لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆبوونەوەهەیە بۆ پێشەنگای گەورەی  کشتوکاڵی، هاوکات فیستیڤاڵی هەنگوین هەیە ئەمانە هەمووی هەوڵە بۆ گەشەدان بە بەرهەمەکانمان.

وتیشی، دەمانەوێت گرنگی بۆ بازاڕە میلیەکان بدەین و دەمانەوێت بازاڕی میلی ڕاستەوخۆ لە نێوان جوتیار و کڕیار دروست بکەین.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، دەمانەوێت هەناردەی بەرهەم بۆ دەرەوە بکەین و هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق دەمانەوێت کۆسپەکانی بەردەم هەناردەکردن لابەرین و بەجورێک کە باشترین بەرهەم هەناردە بکەین و لە کوالیتی بەرهەمەکانمان کەم نەکەنەوە.

کامەران سەیدکەریم