شاندی دانوستانکاری هەرێم: گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن

(0)


Jan 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیان کرد کە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوت

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.