یاریزانێکی پێشووی ئێران بە هۆی کۆرۆنا لەلێواری مەرگدایە
(0)
عەلی ئەنسارییان یاریزانی پێشووی یانەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس پاش توشبونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، کەوتە نەخۆشخانە و بە وتەی پزیشکەکان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە لێواری مەرگدایە.
بەپێی هەواڵی زایەڵە، پزیشکانی نەخۆشخانە ی فەرهیختەگانی تاران ڕایانگەیاند کە عەلی ئەنسارییان بە هۆی تووش بوونی بە کۆرۆنا لە دۆخێکی خراپدایە و زیاتر لە سەدا 80ی سییەکانی تووشی هەو کردن بووە و ژیانی کەوتۆتە مەترسییەوە.
بە گوێرەی هەواڵ دەرمانەکان پاش 14 ڕۆژ هیچ کاریگەرییەکی لە سەر چاکبوونەوەی ئەنسارییان نەبووە و ئێستا بۆ هەناسەدان پێویستی بە جیهازی هەناسەی دەستکردە و ئاستی ئۆکسیجین لە خوێنیدا بە ڕێژەی بەرچاو دابەزیوە.
عەلی ئەنسارییان یاریزانی پێشووی یانەکانی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس و هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بووە و پاش واز هێنانی لە وەرزش لە چەندین فیلم و زنجیرە دراما دا وەک ئەکتەر ڕۆڵی بینیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردووش میهرداد میناوەند یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئێرانو یانەی پێرسپۆلیس پاش توشبونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، لەتەمەنی 45 ساڵیدا لەنەخۆشخانە كۆچیی دوایی كرد.
تێبينيێك بنێرە: