سه‌در ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی قبوڵكرد؛ كارده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دور له تائیفیه‌ت
/
عراق
/
موقته‌دا سه‌در
زایەڵە
هه‌ڵبژاردن
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌عێراق له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی قبوڵكردوه و كارده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دور له تائیفیه‌ت و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكده‌هێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی" "په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانم ڕاگه‌یاند، گرنگ نییه چی بێت، ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وت كه كوتله‌ی سه‌درییه‌كان گه‌وره‌ترین كوتله‌ی هه‌ڵبژاردن و جه‌ماوه‌رییه، ئه‌وه‌ش به پشتیوانی و گه‌وره‌یی خوداوه‌یه".
راشیگه‌یاند" "ئێمه به‌دوای هاوپه‌یمانی نیشتمانیدا ده‌گه‌ڕێین، نه‌ك هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی و یاخود گروپیكی دیاریكراو، به‌ڵكو چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین".
موقته‌دا سه‌در داوای له هه‌مو لایه‌نه‌كانی خه‌ڵكی عێراق كرد، "پێكه‌وه به‌شداری له چاكسازی وڵات‌دا بكه‌ن، له گه‌نده‌ڵی و داگیركاری و ئاساییكردنه‌وه و تیرۆر و پشتبه‌ستن و ملكه‌چی ڕزگاری بكه‌ن".
دوای جیاكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان، كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دوا ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، جگه له موقته‌دا سه‌در كه ، 73 (حه‌فتا و سێ) كورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شیعیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیان كه‌میكردوه.
تێبينيێك بنێرە: