لیژنەی ئەمنی سەیدسادق چەند بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / اجتماعی / تەها ئەحمەد سەیدسادق زایەڵە دیــاری رەفیــق


Oct 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

لیژنەی ئەمنـی  سەیدسادق بۆ ڕێکخستنــەوەی زیاتــری قەزاکــە چـــەند بڕیارێکی دەرکرد  .
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی قەزای  سەیدسادق  بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  لــە پێناو پاراستنــی بەرژەوەنــدی گشتــی و ڕێکخستنەوەی کــار و باری ڕۆژانــەی هاووڵاتیان و قــەزاکـــە، ئەمــڕۆ یەک شەممە بە سەرپەرشتی  "دیــاری رەفیــق" قائمقامی قەزای سیدسادق و هاوکات سەرۆکی لیژنــەی ئەمنــی سیدسادق ، لە دیوانـی قائمقامێت ، لەگەڵ سەرجــەم لێپرسراوانــی ئـەمنـی و ئەفسەرانـی هێزە ئەمنیەکــان و سەرۆکـایەتـی شـارەوانـی سیدســادق و بەرێوەبەری کشتوکاڵـی سیدسادق و سەرجەم لیژنــە هــاوبەشــەکـــان کۆبـــوونەوە و چەنـــد بڕیارێکیـــان دەرکــــرد.
١- ڕێکخستنەوەی تەواوی بازار و شەقامەکان و فرۆشیارانی دەستگێر و عەرەبانەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە .
٢- دەستبە ســەردا گرتنــی سەرجــەم ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتاکان .
٣- بڵاوە پێکردنی سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە ناو بازار و کۆڵان و شوێنەگشتیەکان بە بەردەوامی بە رۆژ و شەو بە شێوەی مەفرەزە بۆ پاراستنی زیاتری سەر و ماڵی هاووڵاتان.
٤- چاودێری کردن و ڕێگیری کردنی زیاتر لە لایەن لیژنەکانی زیادەرەوی بۆ پاراستنی زەوی گشتی شارەوانی و کشتوکاڵیەکان کە لە لایەن هاووڵاتیانەوە داگیر دەکرێن .
٥- چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی چاودێری کردنی بازار لە ڕووی ئابوری و  تەندروستی و مۆلیدە اهلیەکان و سوتەمەنی ، بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگیری کردن لە خۆراک و شتومەکی خراپ بوو و بەسەر چوو .
٦- دەست بەسەرداگرتن و قەدەغەکردنی کارکردنی سەرجەم ئامێرەکانی هەڵکەندنی بیری سوری و هاوتاکانی .
 کامەران سەیدکەریم