وەڵامی شەمخانی بە ئەردۆغان؛ ترس لە ئیتنیکەکان بەشی ئەو حکوومەتەیە کە بە ئاگر و خوێن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، نەک ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە عەلی شەمخانی ئێران


Oct 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کاردانەوە بە وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای وەسف کردنی وڵاتەکەی بە گوڵستانی ئیتنیکەکان، ڕایگەیاند: ترس لە ئیتنیکەکان بەشی ئەو حکوومەتەیە کە بە ئاگر و خوێن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، نەک ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە توئیتێکدا و لە کاردانەوە بە وتەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، نووسی: گەورەپیشاندانی هەیمەنەی پووشاڵی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن حاکمێکەوە کە خۆی بە ڕێبەری دونیای ئیسلام دەزانێت، نیشانەی هێزە یان موسڵمانی!؟
شەمخانی لە درێژەدا نووسیویەتی: ترس لە ئیتنیکەکان بەشی ئەو حکوومەتەیە کە بە ئاگر و خوێن ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، نەک ئێران کو گوڵستانی ئیتنیکەکانە.
ئەردۆغان ڕۆژی ڕابردوو بۆ هەواڵنێران سەبارت بە جموجوڵی سەربازیی ئێران لە سنوورەکانی نەخجەوان و پێوەندییەکانی ئیسرائیل و ئازەربایجان و ئەگەری بەریەک کەوتن، وتی: لە سەر ئەو باوەڕە نیم، ئێران بە هۆی پێوەندییەکانی  ئازەربایجان و ئیسرائیل بەرەنگاری ئازربایجان نابێتەوە. ژمارەی دانیشتوانی تورک لە ئێران دیارە و حکوومەتی ئێران ئەمەی لەبەرچاوە. ئەمە کارێکی ئاسان نییە.