حەیدەر عەبادی: لیوا قاسم سولەیمانی هێزەکانی عێراقی فێری شەڕی پارتیزانی کرد/ دەبێ حەشد بپارێزرێت

(0) / / عراق / زایەڵە قاسم سولەیمانی حەیدەر عەبادی


Oct 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند لیوا قاسم سولەیمانی توانی بە سەرکەوتوویی شێوازی شەڕی پارتیزانی فێری هێزە عێراقییەکان بکات کە ئەمە فاکتەرێکی سەرەکی بوو لە شکست هێنان بە داعش.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلعالم ڕایگەیاند زیاتر لە سەد جار لەگەڵ لیوا قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس دیداری بووە.
ڕاشیگەیاند لە لیوا سولەیمانی لە دوایین سەفەری بۆ عێراق کە لەلایەن ئەمریکاوە تیرۆر کرا، بە شێوەی یاسایی و بە بانگهێشتی فەرمی هاتبووە ئەو وڵاتەوە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە تیرۆری لیوا سولەیمانی لە حاڵێک دا ئەنجام بوو کە هیچ شەڕێک لە ئارادا نەبوو و ئێران وەکوو وڵاتێکی دۆست هاوسەنگەری عێراق بوو لە شەڕ دژی تیرۆر.
ناوبراو ئاماژەی بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەوریان لە شەڕ لەگەڵ داعش کرد و ڕایگەیاند نابێت ئەو هێزە لە سوپای عێراق تێکەڵ بکرێت، لەبەر ئەوەی توانای شەڕی پارتیزانی هەیە.