په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگی ئێران بۆ سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران
/
فرهنگی
/
زایەڵە
محه‌مه‌د مێهدی ئیسماعیلی
تاران
کورته فیلم
وه‌زیری فه‌رهه‌نگی ئێران پەیامێکی بۆ سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له ده‌قی په‌یامی "محه‌مه‌د مێهدی ئیسماعیلی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆ سی‌وهه‌شته‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران هاتووه:
"هونه‌ر، سه‌رله‌نوێ خولقاندنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌یه و ئه‌ندێشه‌یه‌ک که به راسته‌قینه‌ی ژیانه‌وه نهلهکێندرێت، دره‌ختێکی بێ ریشه‌یه. هونه‌ر، راپۆڕتی رووداوه و هونه‌رمه‌ند، دانه‌ر و پشکێنه‌رێکی رێگاخۆشکه‌ره. پلان و داڕێژه‌یه‌کی نوێ که هونه‌رمه‌ند له راسته‌قینه به‌دی ده‌هێنێت، ئاوێنه‌یه‌که له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگا و سینه‌ما هونه‌رێکی ستراتێجی، هونه‌رێکی به‌رز و راگه‌یاندنێکی کاریگه‌ری دانه‌ر، به‌بڕشت و خێرایه.
خاوه‌ن واژۆی تایبه‌تی خۆیه‌تی و له سه‌رده‌می ئێستادا ناسێنه‌ری مێژوو، فه‌رهه‌نگ و که‌لتوور و شارستانییه‌تی وڵاتانه.
کورته فیلم، ده‌ستپێکه‌ری جووڵانه‌وه سازێنه‌ر و بههرهدهرهکانه و فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران پێگه و سه‌کۆی به‌ڕچاوی مه‌عنه‌ویه‌ت و ئه‌خلاق له که‌شوهه‌وای گشتیی کۆمه‌ڵگادا بووه و له‌به‌ر هۆکاری په‌یوه‌ندیی پاڵ به پاڵ و زۆر نزیکی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ و نوێخوازی وڵات، ئاسۆی روانینی ئه‌و ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینێکی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕانه بێت و ئه‌مڕۆ له دووهه‌مین هه‌نگاوی شۆڕشدا، به ئاماده‌بوونی نه‌وی تازه، به‌رپرسیار، کارامه و لێزان، زانا و پڕ له ئه‌نگێزه و هیوا ده‌بێته هۆی پشکوتن و گه‌شه و باڵا کردنی فه‌رهه‌نگی ئێرانی ئیسلامی و ره‌خسێنه‌ری بواری شارستانییه‌تی نوێی ئیسلامی.
به لێکدانه‌وه و ڕاڤه‌ی رێبه‌ری ژیری شۆڕش "هونه‌ری سینه‌ما به‌بێ گومان هونه‌رێکی به‌رز و باشترینه"؛ سینه‌ما نه‌ک به ته‌واوی زاڵه به‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌دا به‌ڵکوو هیچ ئامرازێکی گێڕانه‌وه تا ئێستا له نێو ئه‌م شێوازه هونه‌ریانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی راسته‌قینه و راستییه‌کان، تا به ئه‌مڕۆکه به‌م کارامه‌یی و لێهاتووییه نه‌هاتووه و هونه‌رێکی پێچدراو و دژوار و به‌رز و پێشکه‌وتووه.
بۆ هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی وڵاته‌که‌م، ئێرانی خۆشه‌ویست، سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی ئاواته‌خوازم."
تێبينيێك بنێرە: