١١ بەرهەمی هونەری پیکاسۆ بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پیکاسۆ هونەر


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

١١بەرهەمی هونەری پابلۆ پیکاسۆ هونەرمەندی بەناوبانگی ئیسپانی بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی MBC ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبەر، ١١ بەرهەمی هونەری پابلۆ پیکاسۆ کە پێش زیاتر لە دوو دەیە لە هۆتێلێکی لاس ڤێگاسدا نمایشکرابوون بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران".

 بەرهەمە هونەرییەکان لە چێشتخانەی پیکاسۆی هۆتێلی بیلاجیۆ نمایشکرابوون و بە ١١٠ ملیۆن دۆلار فرۆشران".

ئەم بەرهەمانەبریتی لە نۆ تابلۆی کێشراو و دوو پارچەی سیرامیکی پێکهاتبوون.