مانگی ڕابردوو؛ 30 هەزار و 985 هاوڵاتی  سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە شار تەندروستی سلێمانی


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 30 هەزار و 985 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەو رێژەیە 6994 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار 1210 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە وەك نەشتەرگەری قەستەرە و نەشتەرگەری بەنازوور و شكاوی و هاوكات 704 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و 5 نەخۆش چاندنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە و 38 نەشتەرگەری نازووریش كراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا 203 كەس لەبەشی چاودێری وورد و 1018 كەس لەبەشی هەناوی 312 كەس لەبەشی مێشك و دەمار و 113 كەس لەبەشی سنگ و دەمار لەنەخۆشخانەی شار داخڵ كراون و چارەسەركراون.
کامەران سەیدکەریم