هێرشی سایبێری بۆ سەر سیستەمی زیرەکی کۆمپانیای نەوتی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە بەنزین ئێران سایبێری ئەلەکتۆنی


Oct 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو کێشەیەی لە  سیستەمی کارتی وزە ڕوویداوە و ئەوەی کە سیستەمی زیرەک لە بازنە دەرچووە، بۆ هێرشی سایبێری دەگەڕێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی نوورنیوز، هێرشی سایبێری هۆکاری کێشە لە سیستەمی کارتی وزە لە ئێرانە کە ماوەی چەند کاژێرێکە پێشکەش کردنی بەنزین لە وێستگەکانی تووشی کێشە کردووە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە کارناسانی پێوەندی دار سەرقاڵی چاک کردنەوەی سیستەمەکەن و بە زوویی کێشەکە چارەسەر دەبێت.
ئەم ئاژانسە ڕاشیگەیاندووە کە تاوتوێی وردەکارییەکانی ئەم هێرشە سایبێرییە و سەرچاوەکەی دەکرێت و زانیارییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێنەوە.