زەریف: چاوەڕوانییەکانی ئەندامانی حکومەتە نوێکەی ئەمریکا نە لۆژیکییە و نە جێبەجێ دەکرێت

(0) / جهان


Jan 29, 2021

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە: چاوەڕوانییەکانی ئەندامانی حکومەتە نوێکەی ئەمریکا کە خوازیاری ئەوەن ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوەکییەکە، نە لۆژیکییە و نە هیچ کاتێکیش بە کردار جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف کە سەردانی تورکیای کردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ_ هەینی_ پاش خولی یەکەمی وتووێژەکان لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵۆ لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا تورکەکەی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام ئاماژەی بە لێدوانەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئانتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: بەرجام ڕێککەوتنێک بوو کە حکومەتی ئەمریکا و ئێران و پێنج وڵاتی دیکە واژۆیان کرد و پاش چەندین وتووێژی دوورودرێژ هەموو بابەتەکانیان ورووژاند و دواجاریش لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.
هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی کە ئەوەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا نیە، لەسەری ڕێککەوتووین لە لە ڕێککەوتنەکەدا نەبێت، ڕایگەیاند: ئەمڕۆش ناکرێت ئەو بابەتانە لە ڕێککەوتنەکەدا بن.ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەیەکی بێ متمانەیی لایەنەکان نووسراوە و لەبەر ئەمەش پێشبینی چەندین ڕێگەچارە کراوە کە ئەگەر لایەنێک پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو لایەنی دیکەش بتوانێت پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت.
زەریف جەختی کردەوە: مەنتیق ئەوەیە کە ئەوەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووەتەدەر بگەڕێتەوە و ئێمەش پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین و ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر.