چاودێرێكی سیاسی بۆ زایه‌ڵه: ئه‌وه‌نده‌ی په‌رله‌مانتاران شەڕ له‌سه‌ر ئیمتیازی خۆیان ده‌كه‌ن، سنورێك بۆ پارته سیاسیه‌كان دابنێن
/
گفتگو
/
زایەڵە
شوان جاف
هەرێمی کوردستان
چاودێرێكی سیاسی ئاشكرایده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بینرێت په‌رله‌مانتار ئیعتیزار ده‌هێننه‌وه ئه‌وه‌نده ئیشێكیان نه‌كردووه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌نده شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئیمتیازی خۆیان كردووه شه‌ڕیان نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاسا بۆ سۆشیال میدیا دابنێن .
شوان جاف، چاودێری سیاسی له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێكه له دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕێگای ده‌نگ و داواكاری خه‌ڵكه‌وه ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێردرێن یان ڕێك ده‌خرێن یان ئه‌پاڵێورێن بۆ ببنه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك له نێو دامه‌زراوه شه‌رعیه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاگاداربن له یاساكان له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری باشتر به‌ئاگایی سیاسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینین له‌دوای 2009 كاری ئه‌ندام په‌رله‌مانی بۆته كارێكی میدیایی، سۆشیاڵ میدیایی له‌وه‌ی كه بتوانن توێكاری و كارزانی له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن بۆ یاساكان، هه‌رچه‌نده حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ بێت له‌هه‌موو دونیا ده‌توانن به پرۆژه‌ی باش به پێشكه‌ش كردنی فكره‌ی باش حكومه‌ت به‌ره‌و باشی بڕوات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌سه‌ر حه‌قد و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕه‌د فیعل ئیش ده‌كه‌ین .
وتیشی، خالێكی دیكه ده‌بینین كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌ی پێویسته له ده‌ره‌وه بیكه‌ن دێن له‌ناو په‌رله‌مان له به‌رگێكی سیاسی‌دا عه‌رزی ده‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌مانه نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكن به‌ده‌ر له‌بارودۆخی سیاسی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵگا هه‌ڵبسه‌نگێنن و به زمانی گوڵ و زمانی جه‌سته و به به‌و سه‌قافه‌ته‌ی كه‌هه‌یانه گفتوگۆی چڕ‌وپڕ بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوو جه‌لسه كۆده‌بنه‌وه هه‌ریه‌كه‌ی لایڤ ده‌كاته‌وه ده‌ست ده‌كات به‌قسه كردن له‌سه‌ری ئه‌وی دیكه وه‌شكاندن ی كه‌واته ئه‌مه كولتورێكی زۆر ناشیرینه په‌یدا بووه له‌نێو كۆمه‌ڵگا ی كوردیدا كه ئه‌مه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خێزان له‌سه‌ر په‌روه‌رده له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌ریحانه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده ده‌كات، كاتێك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك نازانێ قسه بكات جومله‌ی زۆر نه‌شاز له‌ده‌می ده‌رده‌چێت ئه‌مه ده‌بێ له‌وكه‌سانه‌ی كه‌خه‌ڵكی باش نین خراپن هیچ گله‌یی نه‌كه‌ین له‌كاتێكدا ئه‌ندام په‌رله‌كان ئه‌مه سه‌قافه‌تی بێت .
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌نده ده‌بینین ئه‌مانه ئیعتیزار ده‌هێننه‌وه ئه‌وه‌نده ئیشێكیان نه‌كردووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌وه‌نده شه‌ریان له‌سه‌ر ئیمتیازاتی خۆیان كردووه شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه كۆمه‌ڵێك یاسا بۆ سۆشیال میدیا دابنێن سنورێك بۆ پارته سیاسیه‌كان دانێن سنورێك بۆ ده‌ست درێژیه‌كانی سه‌ر هه‌رێم ده‌كرێت سنورێك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان حكومه‌ت هه‌رچه‌نده گه‌نده‌ڵ بێت ده‌توانێت ئه‌مه كه‌مپینی باش بكه‌ن وه‌له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رله‌مان بمێننه‌وه خێمه هه‌ڵده‌ن و چالاكیه‌كانیان. خۆیان به‌شێوه‌ی زۆر كه‌سی و گرپین ئه‌نجام بده‌ن نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌یبین شۆشیال میدیا بۆته ناوه‌ندێكی خراپی به‌كار هێنانی ئه‌مجۆره خه‌ڵك هه‌یه ده‌قیژێنێت مه‌عریفه‌ی پێ نیه خه‌ڵك هه‌یه هاوار ده‌كات نازانێ باسی چی ده‌كات وه‌نازانێ یاساكان چیه وه خوێندنه‌وه‌ی نیه وه‌هه‌ندێك له‌گه‌ڵ ڕێزم بڕوانامه‌كه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان نیه، هه‌ندێك هه‌ر بڕوانامه‌ی نیه ئه‌مه په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه به دامه‌زراوه‌یه‌كی عه‌وامی نه‌خوینده‌وار .
باسی له‌وه‌شكرد، په‌رله‌مان له‌هه‌موو دونیادا خه‌ڵكی نوخبه‌ی سیاسی نوخبه‌ی زانكۆكان نوخبه‌ی ئاینی ئه‌مانه دێن له بری خه‌ڵك بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌م ناوه‌نده‌دا نه‌ك به‌م شێوه عه‌شواییه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌سه‌ر جاده‌كان له‌رێگای ڕ‌ه‌حمه‌تی ده‌نگ ده‌ره‌كانی وه‌له‌رێگای كۆمه‌لێك تاكتیكی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌برێنه په‌رله‌مان ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه ده‌یبینین كه كاردانه‌وه‌كان له‌نێو په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵك موزایده ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كێ كورسی بێنێت كێ باشه كێ ئه‌قیڕێنێت كێ په‌رچه كرداری ناشیرین به‌رامبه‌ر تیمی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌كاتێكدا ڕه‌خنه‌گرتن بابه‌تی مه‌شروعه به‌ڵام به‌م شێوه په‌یام گه‌یاندن په‌یام نه‌شازه وه‌هیچ به‌هانه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌م شێوه‌یه ته‌عامول بكرێت له‌ناو موئه‌سه‌سه‌یه‌كه ته‌ربیه‌تی كۆمه‌ڵگا بدات له‌كاتێكدا ئه‌مانه خۆیان پێویسته ته‌رتیب بدرێت .
سازدانی – كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: