1 / 16
2 / 16
3 / 16
4 / 16
5 / 16
6 / 16
7 / 16
8 / 16
9 / 16
10 / 16
11 / 16
12 / 16
13 / 16
14 / 16
15 / 16
16 / 16

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هەژار عەلی شانۆ سۆران ڕواندز


Oct 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەژێر چاودێریی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشی هونەری و ڕۆشنبیریی سۆران یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە ئاستی کوردستاندا لە سۆران و ڕواندز بەڕێوە دەبات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەژار عەلی، گوتەبێژی دەستەی باڵای فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەریی سۆران، چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بۆ "باسنیوز" خستە ڕوو و ڕایگەیاند:  کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-10-2021، دوای خوێندنەوەی وتاری لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیاری ئیداری سەربەخۆی سۆران، گەشتێکی گۆرانی و موزیک لەلایەن تیپی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کوردستانەوە پێشکەش دەکرێت، دواتر سەمای کچان و کوڕانی سلێمانی، گرووپی سەمای لەیزین، بەڕێوە دەچێت و، دوای ئەویش شانۆگەریی تابووت لەلایەن گرووپی پیرەمەگروونەوە لە دەرەوەی هۆڵ نمایش دەکرێت.

گوتیشی، هەر ئەمڕۆ ئێوارە دوو شانۆگەریی تیپی شانۆی کۆیه و کەرکووک لە ڕواندز و بێخاڵ بەڕێوە دەچێت و کاژمێر 8ی شەویش لە بێخاڵ پانێڵێک دەربارەی نواندن لە شانۆی سەرشەقامدا لەلایەن د. کەیفی ئەحمەد و م. هونەر تاهیرەوە پێشکەش دەکرێت.

 بەم شێویە ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵ کۆتایی دێت و ڕۆژانی دواتریش بەردەوام دەبێت.