ماکرۆن: عەرەبستان دەبێت لایەنێک بێت لە دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران

(0) / جهان


Jan 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ العربیەدا ڕایگەیاند کە دانوستاندنەکان لەسەر  ڕێککەوتنی ناوەکی لەگەڵ ئێران دەبێت سەختگرانە بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیمانۆیل ماکرۆن ڕۆژی هەینی بە کەناڵی العربیەی وت کە عەرەبستانی سعوودیا دەبێت لایەنێکی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێراندا بێت.
هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی کە " دەرفەتێکی کەممان لەبەردەستە بۆ ڕێگەگرتن لە گەیشتنی ئێران بۆ چەکی ناوەکی" وتی دەبێت ئەو هەڵەیەی کە هێزەکانی ناوچە بەشدار نەبوون لە ڕێککەوتنەکەی ۲۰۱۵_ دا دووبارە نەبێتەوە.

کۆتایی/.