هۆشداریی توندی ئێران بە ئیسرائیل؛ ئاسایشمان هێڵی سوورە

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە ئیسرائیل


Nov 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ هەر چەشنە جموجوڵێک دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی هۆشداریی توندی بە ئیسرائیل دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە سەر وڵاتەکەی وتی: ئێمە هەمیشە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەمان بە جدی وەرگرتووە و نادیدەمان نەگرتوون.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە ئیسرائیل باش لەوە ئاگادارە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ئاسایشەکەی بۆ کەس نەرمی نانوێنێ.
ناوبراو سەبارەت بە دانانی بودجەی ۱.۵ ملیاردۆلاری لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوە کە بە وردی چاودێری ئەو بڕیار و جموجوڵانە دەکەن، ئەوەی بە نمایشێکی بی بایەخ ناوبرد.
خەتیب زادە ئیسرائیلی بە سەرچاوەی ناسەقامگیری و پشێویی لە ناوچەکە وەسف کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە ئیسرائیل بە باشی ئاگاداری توانا سەربازییەکانی ئێرانە و بەپەرچی هەر چەشنە هەڕەشەیێک دەداتەوە.