لە سەیدسادق بڕیــار لە گۆڕینی بەرنامـەی کاتـژمێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکـــان درا

(0) / / اجتماعی / تەها ئەحمەد سەیدسادق زایەڵە


Nov 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیــار لە گۆڕینی بەرنامـەی کاتـژمێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکـــان لە سەیدسادق درا.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی  قەزای سەیدسادق  بە زایەڵە  ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ چــوار شەممــە بە بڕیاری  قایمقامی قەزای سیدسادق، لە پێناو بەرژەوەنــدی گشتــی هاووڵاتیـــان و کەم کردنەوەی کرێــی پارەی ئەمپیرەکانــی کارەبا و کاتـــی ڕۆشتنی خوێنــدکاران و فـــەرمانبـــەران و کاسبکاران بۆ سەر کار و دەوامیان بڕیــار درا کە بەرنامە و کاتی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای مۆلیدە اهلییەکانی بۆ هاووڵاتیان  بگۆڕدرێت بەم شێوەی خوارەوە:

١- بەیانیــان لــە کاتژمێر (٧) ی بەیانــی بـــۆ کاتــژمێر (٩) ی بەیانـــی.

٢- دوانیوەڕۆان لە کاتژمێر (٢) بۆ کاتژمێر (١)ی شەو هەر کات کارەبای نیشتمانی نەبوو کارەبای مۆلیدە هەڵبکرێت .

 کامەران کەریم