سەباح هەورامى؛ دۆخى کۆرۆنا لە سلێمانى زۆرخراپە / ناتوانین خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بکەین

(0) / / کردستان / زایەڵە سەباح هەورامی کۆرۆنا سلێمانى


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: دۆخى کۆرۆنا لە پارێزگاکە زۆر خراپە و رۆژانە خەڵک بەهۆى نەبوونى شوێن لە ژورى چاودێرى چڕ گیان لەدەستدەدەن و لەوە زیاتر ناتوانن خزمەتگوزاریی تەندروستى پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەین

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەباح هەورامى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتى: "ئەو نەخۆشخانەى لەژێر چارەسەرەدان زیاتر 95% یان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە". 

وتیشى "دۆخەکە زۆر خراپە نەخۆشخانەکان هەموویان پڕن، رۆژانە خەڵک بەهۆى نەبوونى شوێن لەژورى چاودێرى چڕ گیان لەدەستدەدەن". 

جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە تاکە رێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنى ڤاکسینە و تا ئێستا 13%ى دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتووە