ئەگەری هەیە لە ٦ی شوباتدا دەوامی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێبکاتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێمی کوردستان کۆرۆنا پەروەردە خوێندن


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "رۆژی 2ی شوباتی داهاتوو لیژنەی بەڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کۆرۆنا، دەشڵێت: “پێشنیازیانکردووە رۆژی 6ی شوبات پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئالان حەمە سەعید ئەمڕۆ شەممە بۆ ژمارەیەک میدیا قسەی کرد و رایگەیاند کە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەدەست ئەواندا نییە و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان ئەو دەسەڵاتەیان هەیە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: " وەک وەزارەتی پەروەردە پێشنیازمان کردووە رۆژی 6ی مانگی 2 دەستبە خوێندن بکرێتەوە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن بە خۆپارێزیی تەواوەوە."
رۆژی 13ی ئەم مانگە حکومەتى هەرێمى کوردستان و لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دواى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیاریاندا رۆژى 16ی1ی2021، خوێندنى قۆناغى دوانزەی ئامادەیی دەستپێبکات و لە 1ی3ی2021یش خوێندن بەتەواوى دەستپێبکاتەوە.

کۆتایی/.