مووشەکێکی نه‌ته‌قیو لەسەربانی ماڵی مستەفا کازمی دۆزرایەووە

(0) / / عراق / زایەڵە مووشەک مستەفا کازمی عێراق


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، مووشەکێکیان لەسەربانی ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، مستەفا کازمی دۆزییەوە کە لە ھێرشەکەی شەوی رابردوودا ئاراستە کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  ئەو وێنانەی کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراونەتەوە دەریدەخات، ھێزە ئەمنییەکان، مووشەکێکیان لەسەربانی ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، مستەفا کازمی دۆزیوەتەوە کە لە ھێرشەکەی شەوی رابردوو ئاراستە کرابوو.

ئاماژەیان بەوەیشداوە کە مووشەکەکە لە ھێرشەکەی شەوی رابردوو ئاراستەکرابوو و لەسەربانی ماڵی مستەفا کازمی کەوتووەتە، خوارەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن کە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر ماڵەکەی ئەنجامدرا، رزگاری بوو.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.