قائیمقامیەتی سلێمانی هۆتێل کامەران دادەخات

(0) / / اجتماعی / تەندروستی زایەڵە سلێمانی هۆتێل کامەران


Nov 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەت و مەرجەکانی تەندروستی لەشوێنەکەیدا، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆتێل کامەران دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی  سلێمانی  ڕایگەیاند ، لەراپۆرتی لیژنەی ریستۆرانتی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئاماژەیپێداوە، بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و گەشتیاری بۆ شوێنەکەی، قائیمقامیەتی سلێمانی هۆتێل کامەران لە ئەسحابەسپی داخست.
لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتوە، نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و نەشیاوی بۆ هەبونی میوان تیادا، یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی هۆتێل کامەران، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
کامەران کەریم