کامیل مەحمود بۆ زایەڵە: کورد بەشێکی پێکهێنەری شارستانیەتی کۆنی ئێرانیە / فەزایەک بۆ کاری هاوبەش و هاریکاری دوولایەنە بخولقێنرێت

(0) / / گفتگو / کامیل مەحمود زایەڵە ئێران کورد کلتوری هاوبەش


Nov 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوسەر و ڕوشنبیرێک  وێڕای ئاماژە بەوەی کە کورد بەشێکی پێکهێنەری شارستانیەتی کۆنی  ئێرانیە، ڕایگەیاند: دەکرێت بۆ ئاییندە پێشنیاری مەنزومە و یانەی هاوبەشی کلتوری و نەتەوەیی بکرێت و لە ڕێگایەوە فەزایەک بۆ کاری هاوبەش و هاریکاری نێوان کوردو ئێرانییەکان بخوڵقێنرێت.

کامیل مەحمود نوسەر و  ڕۆشنبیر  لە وتوێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، کورد لە بنەڕەتدا بەشێکی پێکهێنەری شارستانیەتی کۆنی ئێرانیە و ڕۆڵی کاریگەری لەمێژووی دێرینی ئەو وڵاتە و ژیارەکەیدا بینیوە، جگە لە هاوژیاری و مێژووی هاوبەش زمان و کلتوریشمان ئاوێتە و نزیکە لە یەکترەوە .

وتیشی، بۆیە لە دروستکردنی ئەو شارستانیەتە دێرینەدا گەلانی ئێران بەتایبەتی کورد ڕۆڵی هەبووە و لەو ڕووەوە لەگەڵ گەلانیتردا بەتایبەتی فارس و بلوج و ئازەریەکان تایبەتمەندی هاوبەشی کلتوری مێژوویی زۆریان هەیە.

ڕونیشیکردەوە،  ئەگەر گروپی زمان و کلتورەکان لەچوارچیوەیەکی مێژوویی و شارستانیدا پۆلێن بکرێت، کورد لەناو گروپی زمان و گەل و کلتوورە ئێرانیەکەدا دادەنرێت.

باسی  لەوەشکرد،  دەکرا کورد ئەم مێژووە هاوبەشەو ئەم چوارچێوە ژیاریە کۆنەی لەخزمەت دۆزی سیاسی و نەتەوەیی خۆیدا تەوزیف بکردایە، بەتایبەتی کە ئێستا ئێران هێزێکی بەهەژموونی ناوچەکە و یاریچییەکی کاریگەرە، دەکرێت بۆ ئاییندە پێشنیاری مەنزومە و یانەی هاوبەشی کلتوری و نەتەوەیی بکرێت و لە ڕێگایەوە فەزایەک بۆ کاری هاوبەش و هاریکاری نێوان کوردو ئێرانییەکان بخوڵقێنرێت.

سازدانی - کامەران کەریم