جەختی مەسرور بارزانی و وەفدی باڵای ئێران لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستان


Nov 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان دوو لایەن کرا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021  پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد.
لە دیدارەکەدا کە نەسڕوڵلا ڕەشنوودی کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا، بەتایبەتی برەودان بە پەیوەندیی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان.
گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.