هەرێمی کوردستان؛ ئەمڕۆ مووچەی 18 وەزارەت و دەستە و ئەنجوومەن دابەش دەکرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێمی کوردستان دارایی مووچە


Nov 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئۆکتۆبەری 2021ی 18 وەزارەت، دەستە و ئەنجوومەن دابەشدەکرێت، لەنێویاندا مووچەی 8 وەزارەت، 4 دەستە و ئەنجوومەنی دادوەری و ژمارەیەک شوێنی دیکە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2021ی ژمارەیەک لە وەزارەت و دامەزراوەکان دابەشدەکرێت دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە  8-11-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە: "پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك، بڕی 200 ملیار دینار بەپێی رێككەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان".

بەپێی ئەو خشتەی دابەشکردنەی مووچەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە 9-11-2021 مووچەی وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانەسروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

 هەروەها مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین،  دابەشدەكرێت.

 رۆژی 24-10-2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ 25-10-2021 مووچه‌ی مانگی 10ـی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوی کردووەتەوە رۆژی پێنجشەممە 11-11-2021 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دێت.