1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / کردستان / دیاری ڕەفیق زایەڵە سەیدسادق


Nov 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بینای کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومیەکانی قەزای سەیدسادق لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو قەزایەی کرد.

دیاری ڕەفیق  قایمقامی  قەزای سەیدسادق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ســـێ شەممـــە ٩ی ١١ی ٢٠٢١ی زاینیـــی، لە دیوانــی قایمقامیــەت، پیشــوازیمان  کرد لە لیژنەیەک لە دەستەی پشکنینی لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بینای کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومیەکانی قەزای سەیدسادق، کە ساڵی پار بەهۆی ناڕەزای و خۆپیشاندانەکانەوە لە لایەن هاووڵاتیانەوە سوتێنرا.

وتیشی، پاش سەردانی کردنیان بۆ نێو بینای سوتاوی کۆمەڵگەی فەرمانگەکان بڕیاردرا کە هەوڵبدرێت بەزوو ترین کات  لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و ڕایکردنی مامەڵەکانیان و ئیش و کاری ڕۆژانەیان  کاری بکرێت بۆ سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی .

کامەران  کەریم