تۆماری پەرستگەی لالش لە لیستی کاتیی یۆنسکۆ

(0) / فرهنگی


Jan 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق ڕایگەیاند پەرستگەی لالشی ئێزدییەکان لە لیستی کاتیی یۆنسکۆدا تۆمار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: پەرستگەی لالش کە پەرستگەی ئێزدییەکان لە لیستی کاتیی ڕێکخراوی یۆنسکۆدا تۆمار کرا بۆ ئەوەی تۆماری میراتە جیهانییەکان بکرێت.
وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق جەختی لەوەش کردۆتەوە کە شوێنەوارە تۆمارکراوەکانی عێراق لە لیستی کاتیی یۆنسکۆ بریتییە لە 12 شوێنی مێژوویی لە بەغدا و دیکەی پارێزگاکانی عێراق.
پەرستگەی ئێزدییەکان لە ناوچەیێک بە ناوی لالش و لە نزیک گوندی شێخان لە پارێزگای دهۆکە کە دەکەوێتە 60 کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ لە باکووری عێراق. ئەو پەرستگەیە یەک لە پیرۆزترین پرستگەکانی ئێزدییەکانی جیهانە کە سالانە ڕێوڕەسمی ئاهەنگی جەما لەو پەرستگەیە بەڕێوە دەچێت.
کۆتایی/.