بۆ بەهاناوەچووونی‌ کۆچبەران؛ عومەر  گوڵپی  نامەیەک ئاراستەی مافی مرۆڤی  ئەوروپا دەکات

(0) / / گفتگو / عومەر گوڵپی کۆچبەران زایەڵە


Nov 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان  ئاشکرایدەکات،  بۆ بەهاناوەچووونی‌ کۆچبەران، نامەیەکم ئاراستەی‌ سەرۆکی‌ لیژنەی‌ مافی‌ مرۆڤ لە پەرلەمانی‌ ئەوروپا کرد.

عومەر گوڵپی  ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی‌ هۆکارەکانی‌ کۆچی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر لە هاووڵاتیانی‌ کوردستان ‌و دۆخی‌ سەختی‌ ژیانیان لە سنوری‌ نێوان هەردوو وڵاتی‌ بیلاڕوس ‌و پۆڵەندا، نامەیەکم ئاراستەی‌ بەڕێز خاتوو ماریا ئەرینا، سەرۆکی‌ لیژنەی‌ مافی‌ مرۆڤ لە پەرلەمانی‌ ئەوروپا کرد.

وتیشی، لەو نامەیەدا بێجگە لە ئاماژەدان بە هۆکارەکانی‌ کۆچی‌ ژن‌ و منداڵ ‌و گەنجی‌ کورد، داوام لە خاتوو ماریا کرد لە ڕوانگەی‌ ستراتیجی‌ کاری‌ لیژنەکەی‌ بۆ پاراستنی‌ مافەکانی‌ مرۆڤ لە ناوخۆو دەرەوەی‌ وڵاتانی‌ یەکێتی‌ ئەوروپا، بەهانای‌ هاووڵاتیانی‌ کۆچبەرەوە بچن کە داوای‌ پێدانی‌ مافی‌ پەنابەری‌ دەکەن لە وڵاتانی‌ ئەوروپاو لە ئێسەدا ژیانیان لە مەترسیدایە.

باسی  لەوەشکرد، هەر لەو نامەیەدا، بە جیدی‌ باسی‌ ئەو مەترسیانەم کردووە کە لەکاتی‌ مانەوەو بەردەوامی‌ دۆخەکە ڕووبەڕووی‌ کۆچبەران دەبێتەوە، بەتایبەت هوشداریم داوە لە مەرگەسات‌و دۆخی‌ تراژیدیی‌ لەکاتی‌ نزمبوونەوەی‌ زیاتری‌ پلەکانی‌ گەرماو بارینی‌ بەفرو باران.هەروەها داوامکرد کاربکات بۆ جیاکردنەوەی‌ دۆسیەی‌ ئەم کۆچبەرانە لە دۆسیە سیاسییەکانی‌ نێوان وڵاتی‌ بیلاڕوس‌و وڵاتانی‌ یەکێتی‌ ئەوروپا.

سازدانی - کامەران کەریم