تاران؛ ناڕەزایەتی جدی بە بوونی گرووپەچەکدارە نەیارەکان لە هەرێمی کوردستان بە بەغدا ڕاگەیێندراوە

(0) / / ایران / زایەڵە سەعید خەتیب زادە هەرێمی کوردستان بەغدا


Nov 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند کە ناڕەزایەتی جدی بە بوونی گرووپەچەکدارە نەیارەکان لە هەرێمی کوردستان بە بەغدا ڕاگەیێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە، لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە وەڵام بە پرسارێک لەمەڕ بەردەوام بوونی چالاکییەکانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی ئێران، وتی: لە ئاستی پێوستدا بەرەنگاری ئەو تاقمانە بوینەتەوە، بەڵام لە ئاستی دیپلۆماتیک ناڕەزایەتی جدی و فەرمی بە لایەنی عێراقی ڕاگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند کە لە ڕووی هەواڵگرییەوە چالاکی ئەو گرووپانە لە ژێر چاودێری ئێران دان، مخابن چەند تاقمێکی بچووک لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە جمووجەڵی دژبەرانە بۆ ناو خاکی ئێران ئەنجام دەدن و دواتر هەڵدێن و دەگەڕێنەوە ناو خاکی عێراق.
خەتیب زادە ئاماژەی بەوەش دا کە تاران بە لایەنی عێراقی ڕاگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ناتوانێ تەنیا بینەر بێت، عێراق دەبێ بزانێ لە چوارچێوەی دراوسێتیی باش ناتوانێ ببێتە شوێنی حەوانەوە و چالاکیی ئەو گرووپە تیرۆریستیانە.