نوێنەری وەزارەتى بازرگانى هەرێم لە هەموو خاڵە سنورییەکان بۆ رێگرى لە قاچاغچێتى دادەنرێت

(0) / اقتصادی


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیرى بازرگانى حکومەتى هەرێم، هەنگاوێکی نوێ  حکومەت  بۆ رێگرى لە قاچاغچێتى سنورییەکان ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە میدیاى گۆڕانى راگەیاندووە، بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارەوە گۆڕانکارى لە نرخەکاندا روویانداوە، بەڵام لیژنەکانى چاودێرى بازرگانیمان لە هەموو شارەکان ئاگادار کردووەتەوە و لە هەفتەى رابردووشدا کۆبوونەوەمان بە بەڕێوەبەرایەتى چاودیرى بازرگانى هەموو شارەکان کردووە بۆ ئەوەى هەوڵ و سەردانەکانیان بۆ بازاڕ و فرۆشگا و مۆڵەکان چڕ بکەنەوە لەپێناو چاودێرى بازاڕ و رێگرى لە زیادکردنى نرخ.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە چوارچێوەى هەوڵەکانى رێگرى قاچاغچێتى لە خاڵە سنورییەکان لە ئەنجومەنى وەزیران کۆمەڵێک بڕیار دراوە و داواشیانکردووە نوێنەرى وەزارەتى بازرگانى لە هەموو خاڵە سنورییەکان دابنرێت بۆ ئەوەى رێگرى لەو قاچاغچێتییانە بگیرێت کە پەیوەستن بە وەزارەتى بازرگانییەوە.

 

وەزیرى بازرگانى باس لەوەش دەکات، تا ئێستا پێنج وەجبە پارەى گەنمى جوتیاران بۆ ساڵى ٢٠٢٠ هاتووە و دابەشکراوە کە دەکاتە ٧٥ ملیار لە کۆى ٢٠٠ ملیار دینارى پارەى جوتیاران، ئەو پرۆسەیەش بەردەوامى دەبێت تا تەواوى شایستە داراییەکان لە بەغداوە خەرج دەکرێت.