لیژنەی چاودێری و بەدواداچون لە ئیدارەی گەرمیان فەرمانگەکانی حکومەت بەسەر ئەکەنەوە + وێنە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
گەرمیان
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ماوەی دەوامی فەرمانبەران و چۆنیەتی بەرێوەچوونی کاروبارەکانی فەرمانگەکانی حکومەت و چۆنیەتی ڕایی کردنی مامەڵەکانی هاوڵاتیان، لیژنەی چاودێری و بەدواداچون لەئیدارەی گەرمیان گەڕان بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیژنەکە لەسەر بریاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ چاودێری کردن و ئاگاداربوون لە دەوامی فەرمانبەران چۆنیەتی بەرێوەچوونی کاروبارەکانی حکومەت لەسنورەکە پێکهێنراوە.
لەیەکەم هەنگاو کاری لیژنەکەدا بەرێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانیان بەسەرکردەوە و بەدواداچونی ورد بۆ چۆنیەتی بەرێوەچونی کاروبارەکانیان و دەوامی فەرمی فەرمانبەران ئەنجامدرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: