یەکێتی ژنێک لە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی دادەنێت

(0) / اجتماعی


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆ یەکەم جار لە مێژووی سلێمانیدا  ژنیک لە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی دانرا.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ یەک شەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەیلا عومەر لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،  بووە بە جێگری پارێزگاری سلێمانی.

پارێزگارى سلێمانى وێڕای پیرۆزبایی لە ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، لەیلا عەلی بۆ کاروباری کارگێڕی  وک جێگری پارێزگار دەستبەکاردەبێت.

لای خۆشییەوە، لەیلا عومەر  ڕایگەیاند: هیوادارم لەگەڵ هاوکارانم پێکەوە کاربکەین و خزمەتی پارێزگاکەمان بکەین.

بەپێی رێککەوتنى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە هەلبژاردنى رابردووی ئەنجومەنى پارێزگاکان پۆستى پارێزگار دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا دابەشکرا کە ساڵی دووەم بەر گۆڕان کەوتووە و هەڤاڵ ئەبوبەکر تا ئێستا لەو پۆستەدایە.