کوژرانی دوو کەس لە هەولێر لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل
/
اجتماعی
/
زایەڵە
هەولێر
پۆلیس
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە شاری هەولێر لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک دوو کەس کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرڕایگەیاند، "دوای ئەوەی ئەمشەو پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021، ئاگادار کراینەوە کە شەڕێک لە شەقامی (100 مەتری) نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست."
ئاماژەی بەوەش کردووە، " دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێکۆڵینەوەی ورد."
تێبينيێك بنێرە: