لۆید ئۆستن بۆ مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا

(0) / / کردستان / مەسرور بارزانی زایەڵە هەرێمی کوردستان لۆید ئۆستن


Nov 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەکەدا کە شەممە 20 ی نۆڤێمبەری 2021 بەڕێوەچوو، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.
ئۆستن: دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگيری کردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.
لە بەرانبەردا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردەوە.
دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.