فەرماندەیێکی سەربازیی ئێران: بەشێکی زۆری روبەڕوبوونەوەکانمان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا نەکراون

(0) / / ایران / زایەڵە عەلیرەزا تەنگسیری ئەمریکا


Nov 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند بەشێکی زۆری روبەڕوبوونەوەکانیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس، ئاشکرا نەکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا عەلیرەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە وتارێکی لە تارانی پایتەخت، راشیگەیاند: ئەمریکا نۆ پاسداری شەهیدکردین، ئێمەش نۆ زلـلەمان لێدان و وەڵامی پێویستمان هەبوو کە هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە نەدا ئەو رووداوانە کەی و چۆن روویانداوە، بەڵام وتی کە بەشێکی زۆری روبەڕوبوونەوەکانیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لەبەر چەند هۆکارێک لە میدیاکان باس نەکراون.