مەحمود عوسمان: نەوت و ئابووری سەربەخۆ سوودی بۆ هەرێمی کوردستان نەبوو

(0) / اقتصادی


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەدار مەحمود عوسمان رایگەیاند كورد سوودی ئەوتۆی لە نەوت و ئابووری سەربەخۆ نەبینیوە، چونكە بەشێكی زۆری داهاتی نەوت بۆ توركیا و كۆمپانیاكان دەچێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەرزانفرۆش كراوە.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئەمڕۆ مەحمود عوسمان لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی رووداو بە پێویستیزانی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوە بە دۆسێی نەوتدا بكات و لەگەڵ بەغدا رێبكەوێت.

هۆكاری بۆچوونەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە كورد سوودێكی ئەوتۆی لە نەوت و ئابووری سەربەخۆ نەبینیوە، بە پێچەوانەشەوە بەشێكی داهاتەكەی دەچێت بۆ توركیا و كۆمپانیاكان.

لێدوانەكەی مەحمود عوسمان لە كاتێكدایە پێشتر میدیای پارتی بڵاویكردبووەوە كە حكومەتی هەرێم نایەوێت نەوت رادەستی بەغدا بكات.