قایمقامی سەید سادق  بۆ گەیاندنی داواکاری هاوڵاتیان سەردانی چوار وەزارەتی کرد

(0) / / کردستان / سەید سادق هەرێمی کوردستان تەها ئەحمەد


Nov 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆ خزمەتکردنی قەزای سەید سادق و گەیاندنی داواکارییەکان  قایمقام سەردانی چوار وەزارەتی کرد.
تەها  ئەحمەد  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی  قەزای  سەیدسادق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، یەک شەممە، بە مەبەستی داواکار و خزمەتکردنی زیاتر و بە دواداچوون بۆ هێنانی پرۆژەی هەمەجۆر بۆ قەزای سیدسادق،  (دیاری رفیق ) قایمقامی قەزای سیدسادق  سەردانی هەریەک لە  وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە، کشتوکاڵ، تەندروستی، شارەوانی) کرد لە هەولێر، لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێزان وەزیری وەزارەتەکان کۆبوویەوە.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا، قائمقامی سەیدسادق، داواکاری پرۆژەی خزمەتگوزای گرنگ و کەم و کورتیەکانی قەزاکەی پێ ڕاگەیاندن کە پێویستە ئاوڕی جدی و خێرا لە سەرجەم سێکتەرەکان لە قەزای سەیدسادق بدەنەوە و خزمەت بەو شارەبکەن، پاشان، تیدا نوسراوی ناردنی ( تەندرینی پرۆژە بۆ کۆنکرێتی گەڕەکی بەرکێو )ڕەوانەی نوێنەری حکومەتی هەرێم کراوە بۆ جێبەجێکردن بۆ ئەوەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتە جێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەندرین بۆ پڕۆژەکە بکات .
ڕونیشیکردەوە، لیرەشەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێز جەنابی وەزیر ( دانا عبدالکریم) و بەرێز( دکتۆر  هەڤاڵ ابوبکر ) پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق دەکەین کە بەدەم داواکانمانەوە هاتن و کاری خێرا و بەپەلە لەسەر داواکاری و کەم و کوڕیەکانی قەزاکەمان بکەن .
کامەران کەریم